بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە بە ئاماژە بە لێدرانی فڕۆکەخانەی بەغدا گوتیشی : ئەم کارە گوماناویانە بوونەتە ھۆی بەدیھاتنی نائەمنی و بشێوی لە عێراق و رێگا بۆ ناحەزان و پیلانگێڕان خۆ شدەکات و راژەکاریەکانی حکومەت بۆ شارومەندانی عێراق تێک ئەدات .
خەتیب زادە جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە داکۆکی کردووە لە سەقام و ئاسایشی عێراق و گەشەی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پشتگری دەکات لە ھەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاسایش .
بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی بەغدا سەرلەبەیانیی ھەینی کەوتە بەر پەلاماری بە رۆکێت .
سەرباری چالاک بوونی سیستمی دژە ئاسمانیی سیرامی ئەمریکا ، دەنگوباس دەڵێن 6 رۆکێت لە 10 رۆکێتی 107 میلی میتری ھاویژراو لە بنکەکە دراون .
ھەندێ راپۆرت دەڵێن سێ رۆکێت ھاویژراون و سێ رۆکێتیش لە ئۆتۆمبێلی ھەڵگری رۆکێتەکان دا ماونەوە .
342/